کوردستانی

بەستنی پێوەری زیرەك لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەستنی پێوەری زیرەك لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەستنی پێوەری زیرەك بۆ دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە، وتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێت تائێستا ژمارەیەكی زۆر پێوەر بەستراوە و بەهۆی پەتای كۆرۆنا و كەرەنتین پرۆژەكە كارەكانی ماوەیەكی زۆر راوەستا.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كورستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت" بەستنی پێوەری زیرەك بەردەوامە لە هەرێمی كوردستان و لە هەموو شارەكان دەستیپێكردووەتەوە، نزیكەی 286 هەزار و 886 پێوەری زیرەك دانراوە".

وتیشی "شتێكی دیكەش  هەیە لە سیستەمی پێوەری كارەبای زیرەك پێی دەوترێت لینكین، لەوەش نزیكەی 142 هەزار و 631 پێوەر لینك كراوە واتە بەستراوە بە سۆفتوێرەكەوە واتە بەستراوە بە سیستەمەكەوە و لە سەنتەرێكی كۆنترۆڵەوە تەواوی ئەو پێوەرانە دەبینرێت".

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەوەشی خستەڕوو "لەمانگی هەشتی پار كە دەستیپێكرد دەبوایە هەمووی لە ساڵ و نیوێكدا تەواو بكرێت بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆنا و كەرەنتین پرۆژەكە كارەكانی ماوەیەكی زۆر راوەستا، بۆیە ئەگەر ئەو كاتەی لەدەستچووە قەرەبوو بكرێتەوە ئەوا هەر بەو ماوەیەی دیاریكراوە پرۆژەكە تەواو دەبێت".

Qaiwan
Qaiwan