کوردستانی
بەهۆی گورگێکەوە شوانێک بریندار دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە شارۆچکەی سەنگەسەر شوانێک لەکاتی تەقەکردن لە گورگێک کە ویستویەتی پەلاماری رانە مەڕەکەی بدات، گولـلەیەک بەر قاچی خۆی دەکەوێت و بریندار دەبێت.
شەوی رابردوو لە شارۆچکەی سەنگەسەر شوانێک لەکاتی تەقەکردن لە گورگێک کە ویستویەتی پەلاماری رانە مەڕەکەی بدات، گولـلەیەک بەر قاچی خۆی دەکەوێت و بریندار دەبێت.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 09:00ی شەوی رابردوو شوانێک بە برینداری گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و شوێنەواری یەک گولـلە بە قاچییەوە هەبووە".
ئاماژە بەوەشکرد "شوانەکە ناوی (تـ . م . ع.) و لەدایکبووی ساڵی 2000ـە و دانیشتووی گوندی زەنگڵانی سەر بە شارۆچکەی سەنگەسەر بووە"، هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "بە وتەی شوانەکە بێت لەکاتی شوانی لە بناری قەندیل، پاش ئەوەی گورگێک ویستوویەتی پەلاماری رانە مەڕەکەی بدات، بە چەکی کڵاشنیکۆڤ تەقەی لێکردووە، بۆیە گولـلەیەک بەر قاچی خۆی کەوتووە".
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین وتی "باری تەندروستی شوانەکە جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.س