کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردوومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی هەرێمیان بۆردوومان کرد
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری بادینان لە پارێزگای دهۆک و دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد بەهۆیەو بۆردوومانەکەوە ئاگر لە  رەزوباخی هاوڵاتییان کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆریان بەر کەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  گوندی کێستەی شارەدێی کانی ماسیان کرد، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆر بەر رەزوباخی هاوڵاتییان کەوتووە و سوتاوە.

هاوکات، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری خواکورک و گوندی بێرکمیان لە دەڤەری برادۆست کرد و زیانێکی زۆریان بە رەزوباخی هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە گەیاند، هەروەها جێگای ئاماژەیە، بۆردوومانەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan