کوردستانی

لێدوانی سەرۆكی حكومەت لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی سەرۆكی حكومەت لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "گەشبینە بەوەی كە دەتوانن لەگەڵ حكومەتی عیراق بگەنە رێككەوتنی كۆتایی، دەشڵێت حكومەتی هەرێم تیمێكی دانوستاندنی باشی هەیە".

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە توویتێكدا رایگەیاندووە "هەرچەندە بەربەستی زۆر هەن، بەڵام تیمێكی دانوستاندنی بەهێزمان هەیە و لە مەبەستەكەیاندا یەكگرتوون".

مەسرور بارزانی دەشڵێت "گەشبینە بەوەی كە دەتوانن لەگەڵ حكومەتی عیراق بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".

رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
   

Qaiwan
Qaiwan