کوردستانی

کێشەی نەبوونی ئاو لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی دروست دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی نەبوونی ئاو لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی دروست دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەماوەی دوو رۆژی رابردوو چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی بێ ئاوبوون  وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بەهۆی نەبوونی کارەبا لە دوو پرۆژی ئاودا ئەو گەڕەکانە ئاویان نەبووە.

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند "لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی نەبوونی کارەبا لە دوو پرۆژەی ئاودا کێشەی نەبوونی ئاو لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی دروستبوو".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لەکاتی درووستبوونی هەر کێشەیەک لە پرۆژەکانی ئاودا هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە لە بوونی کێشەکە، لای خۆشمانەوە هەوڵ دەدەین بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan