کوردستانی
سبەینێ مووچەی شوێنێکی دیکەش دابەش ناکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروردەیی رۆژئاوایی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچەوە سبەی مووچە دابەش ناکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەیی رۆژهەڵاتی سلێمانی رایگەیاند "سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ شەممە (17/10/2020) لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە، بۆیە رۆژی یەکشەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی رێککارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوایی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچەوە سبەینێ مووچە دابەش ناکرێت، بەڵکو دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەوە.
س.س
س.س