کوردستانی
هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە لە کەمکردنەوەی ماوەی پێدانی کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كەم دەبێتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە ئەوەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككردنە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە سبەینێ رێكەوتی 18/10/2020 لەكاتژمێر 8ی بەیانی یەوە تاوەكو 4ی ئێوارە گۆڕانكاریی 2 كاتژمێر لەبەرنامەی پێدانی كارەبا دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەو چاكسازیی و كاروباری چاككرنەوە كە كۆمپانیای دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر ئەنجامی دەدات وەكو پرۆسەیەكی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی زستان، كە بەهۆیەوە بڕی 800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەكات".
ئاماژە بەوەشکراوە "وەزارەتمان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی كەمبوونەوەی پەستانی غاز تەنیا بۆ دوو كاتژمێر كارەبا كاریگەریی لەسەر هاوبەشانی كارەبا هەبێت. دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر وەزارەتی كارەبا لە رێگەی تێمەكانی كۆنتڕۆڵ و وێستگەكانی كارەباوە كار بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخەكە دەكات".
س.س