کوردستانی

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 10 دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 10 دیاریکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە قایمقامیەتی سلێمانی نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرد و رایدەگەیەنێت نرخی هەر ئەمپێرێک لە نێوان هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار دیناردا دەبێت.

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەو پێیەی لە مانگی رابردوودا موەلیدە ئەھلییەکان لە نێوان 35 بۆ 55 کاتژمێر کاریانکردووە، ئەوا نرخی ئەمپێرێک کارەبا لە نێوان هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار دیناردا دەبێت. هاوکات، نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت".

ئاماژە بەوەشكراوە "سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی تشرینی دووەم ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتییان دابینبکەن, هەروەها پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (10) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بە پێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan