کوردستانی

دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان راگیرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا بۆ ماوەی 15 رۆژ دانیشتنەکانی پەرلەمان رابگرێت، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت کار و کۆبوونەوەی لیژنەکان بەردەوامی دەبێت.

سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەمی 2020 پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا بۆ ماوەی 15 رۆژ دانیشتنەکانی پەرلەمان رابگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا تەنیا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نادرێت، بەڵام لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبن لە کار و کۆبوونەوە و بەدواداچوون و چاودێری کردنەکانیان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan