کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران کاری کۆمپانیا ئەمنییەکان تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، پەیرەوی رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
بۆ تاوتوێکردنی دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، پەیرەوی رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی سەرۆك و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو "لە كۆبوونەوەكەدا، دوا پێشهاتەكانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكکارەكانی هەردوو وەزارەتی تەندروستیی و ناوخۆ، پەیرەوی رێكخستنی كاری كۆمپانیا ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان، تاوتوێ دەکرێت".
هاوکات بە پێی زانیاریەکانی مەودا، پرۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بری پەككەوتن) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكان و خانەنشینی، گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.