کوردستانی
مەسرور بارزانی بە گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتووە، وا بڕیارە سەردانی چەند وڵاتێک بکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوتووە، وا بڕیارە سەردانی چەند وڵاتێک بکات.
لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە گەشتەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا دەکات".
ئەوەشخراوەتەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان".
س.س
س.س