کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە "دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی دزی کردن لە ڕانیە لە ماڵێک لە گەڕەکی سەرا، دوای وەرگرتنی وتەی سکاڵاکار و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و بەدەست هێنانی بڕیاری دادوەر، بەدواداچوونی ورد بۆ ڕوداوی دزی کردنەکە کرا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین بۆ ڕوداوی دزی کردنەکە توانرا لە ناو شاری ڕانیە تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێت کە تەمەنی لەسەرووی 18 ساڵە و لەڕەگەزی نێرە. لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانی ناوە بەتاوانەکەی کە هەستاوە بە دزینی بڕێک پارە و زێڕ لە ماڵی سکاڵاکار".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە، هەروەها ئەم تاوانی دزی کردنە لەبەرواری 28/ 5/ 2020 روویداوە و هەوڵەکانی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین بەردەوام بوون بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕوداوەکە، تاکو بەرواری 2 /11 /2020 توانیان بکەری تاوانەکە بدۆزنەوە و ڕێکاری یاسایی لە دژی گیرایەبەر".
س.س