تەندروستی

قەڕنابیت و سوودە تەندروستییەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەڕنابیت و سوودە تەندروستییەکانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قەڕنابیت یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان راستە زۆر کەس ئارەزووی خواردنی ناکات، بەڵام سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی و پێویستە گرنگی بە خورادنی بدرێت، سوودەکانی بریتین لە:

- قەڕنابیت یەکێکە لەو سەوزانەی کە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، هەروەها بەهۆی هەبوونی پۆتاسیۆم تیادا پەستانی خوێن رێکدەخات.

- بەهۆی هەبوونی فسفۆڕ و چەندین ڤیتامینی دیکە بۆ تەندروستی چاوەکان باشە.

- بە چارەسەرێکی سروشتی نەخۆشی شێرپەنجە دادەنرێت.

- قەڕنابیت پیاوان دەپارێزێت لە تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات.

- پێكهاتەی كالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر لە قەڕنابیتدا بوونی هەیە، ئەمەش وایکردووە سوودێکی باشی هەبێت بۆ ئێسکەکان.

س.س


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان