کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆبووەوە یەکێک لە پرسەکان کۆچی گەنجان بوو، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند کۆبوونەوەی داهاتوو لەسەر پرسی مووچە دەبێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی کۆبوونەوەی پەرلەماندا رایگەیاند "رۆژی چوارشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2020 پەرلەمانی کوردستان لەسەر تاوتوێکردنی پرسی مووچە کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتیان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردبوو بۆ کۆبوونەوە لەسەر پرسی مووچە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ئامادەبوونی حکومەت بکەن".
س.س

بیروڕا