کوردستانی
وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی مانگی ئەیلول بڵاو دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستی کەوتووە، هەفتەی داهاتوو رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2019 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.
هەروەها لە رۆژانی 8ی کانوونی یەکەم مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، رۆژی دواتر واتە 9ی مانگ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرێت، هەروەها لە رۆژی 10ی مانگدا مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت، دواتر مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە 11ی مانگدا دابەش دەکرێت.
هەر بەپێی خشتەکە لە 12ی کانونی یەکی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەبێتە دەیەم مووچەی فەرمانبەران کە لەدوای لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە دابەشکراوە.