کوردستانی

سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران و گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە هەولێر رایگەیاند "سبەینێ کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەرۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت، یەکێک لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەکە تایبەتکراوە بەهەنگاوەکانی یاسای چاکسازی و چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکان و هەنگاوەکانی چاکسازی کە نراوە".
Qaiwan
Qaiwan