کوردستانی

مەسرور بارزانی: ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ بەغدا
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکان، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان، ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

نووسینگەی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە "سەرۆکی حکومەت پێشوازی کرد لە ماکسیم ماکسیمۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عیراق، لە دیدارەکەدا پەیووەندییەکانی نێوان رووسیا و ھەرێمی کوردستان و دۆخی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا".

"نابێت بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان، بکرێتە کارتێکی فشار بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان. ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور"، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا ئەمەی باسکرد.
Qaiwan
Qaiwan