کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی دەنگۆی رێککەوتنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بۆ داخستنی پەرلەمان رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی دەنگۆی رێککەوتنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بۆ داخستنی پەرلەمان رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سەرجەم ئەو هەواڵانەی بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دوورە لە راستییەوە، بە هیچ شێوەیەک بابەتی لەم شێوەیە باسی لێوەنەکراوە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە "سەرجەم ئەو هەواڵانەی بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دوورە لە راستییەوە".

"ھەواڵی وەھا لەم شێوەیە ھیچ بنەمایەکی نییە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە هیچ شێوەیەک بابەتی لەم شێوەیە باسی لێوەنەکراوە"، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمەی وتووە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی ئەوەشیان روونکردووەتەوە "بۆ رای گشتی و میدیاکاران و میدیا بەرپرسیارەکانیش روونیدەکەینەوە، ھەر بۆچوون و ھەواڵێکی رەسمی لەکەناڵە مەرکەزییەکانی سەر بە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاپەڕەی ھاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan