عیراقی

بەغدا شاندی هەرێمی کوردستانی لە چاوەڕانیدا هێشتووەتەوە، تا ئێستا کۆبوونەوە گرنگەکە نەکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا شاندی هەرێمی کوردستانی لە چاوەڕانیدا هێشتووەتەوە، تا ئێستا کۆبوونەوە گرنگەکە نەکراوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی عیراق رایدەگەیەنێت دوێنێ هەینی لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان کردووە لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا.

 شیروان میرزا، ئەندامی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا وتی "شەوی پێنجشەممە 3ی کانونی دووەمی 2020 شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، دوێنێ هەینی لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان کرد لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021ی عیراق".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  وتیشی "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق  لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆدەبێتەوە".

هاوکات جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 5ی کانونی دووەمی 2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر چەند رێککەوتنێکی عیراق لەگەڵ دەوڵەتانی دیکە، هەروەها بابەتێکی دیکە کە دەنگی لەسەر دەدرێت قەرزە بۆ هەڵبژاردنی عیراق بە بڕی نزیکە 329 ملیار دینارە کە یاساکە لە دوو مادە پێکهاتووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق کۆبێتەوە، چونکە هاتنی پرۆژە یاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواکەوتووە پێویستە لە زووترین کاتدا بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان