عیراقی

ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 1898 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 24 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1898 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 24 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 1885 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 562 هەزار و 520 کەس تووشبوون و 58 هەزار و 452 کەس چاکبوونەتەوە 12 هەزار  و 411 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan