عیراقی
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ بودجەی ساڵی 2021 دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زیری نه‌وتی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی له بودجه‌ی ساڵی 2021 به 42 دۆلار دیاری ده‌كات، هەروەها بڕیارە پەرە بە کەرتی غاز بدرێت.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی رایگه‌یاندووە "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ زیاتر له 49 دۆلار عیراق نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌بودجه‌ی 2021 به 42 دۆلار دیاری ده‌كات"، ئاماژەی بەوەشکردووە "عیراق ده‌یه‌وێت په‌ره به كه‌رتی غاز بدات و وه‌به‌رهێنانی تیادا بكات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی نه‌وت بۆ بودجەی 2021 كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه دواخرا.
س.س