عیراقی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق بەرەو کەمبوونەوە دەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 1735 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 24 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 569 هەزار و 873 کەس بەرزبووەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1735 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 24 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 1782 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 569 هەزار و 873 کەس تووشبوون و 499 هەزار و 846 کەس چاکبوونەتەوە 12 هەزار و 501 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
س.س