عیراقی

شاندی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکومەتی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ حکومەتی عیراق
مەودا میدیا- 

شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی کوردستان ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ 9ی کانونی یەکەمی 2020 لە‌ بە‌غدا لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی  عیراقی كۆبووە‌وە. 

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵە‌بانی دووپاتی ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی كردە‌وە،‌ بۆ پابە‌ندبوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێمی کوردستان بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عیراق لە ‌بە‌رانبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی کوردستان، هەروەها بڕیارە سبە‌ینێش شاندە باڵاكە‌ی ھە‌رێمی کوردستان زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌ ئە‌نجام بدات.

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عیراق، بڕیاریشە‌ چەند كۆبوونە‌وە‌یە‌كی دیکە  لەگەڵ حکومەتی عیراق ئەنجام بدات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان