تەندروستی

خواردنی کاڵەك لەم نەخۆشییانە دەمانپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنی کاڵەك لەم نەخۆشییانە دەمانپارێزێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

چەند توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایانکردووە، خواردنی کاڵەك لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵدەی مێشک دەمانپارێزێت.

پزیشکەکان روونیشیانکردووەتەوە، پاش لێکۆڵینەوە لەزۆربەی خواردن و میوەهاتەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی خواردنی کاڵەک زۆر بەسوودە و وەک سەرچاوەیەک بۆ دروستکردنی دەرمانە پزیشکییەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و مێشک بەکاردێت.

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کاڵەک مادەی "ئەدینۆزین" یان تێدایە کە رێگر دەبێت لە مەینی خوین و دروستبوونی جەڵدەی دڵ، هەروەها برێکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە و لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەمانپارێزێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب