عیراقی
مستەفا کازمی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی تورکیا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی شاری ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبێتەوە و گفتوگۆ بکەن لەبارەی دۆخی ئەمنی، دۆسیەی نەوت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
لەوبارەیە حەسەن جەنابی، باڵیۆزی عیراق لە تورکیا ئەمڕۆ هەینی بە ماڵپەڕی "بغداد الیوم"ی رایگەیاندووە "سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ شاری ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا رۆژی 17ی کانونی 2020 دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک تورکیا کۆدەبێتەوە"، هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە گفتوگۆکانی نێوان مستەفا کازمی و ئەردۆغان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی، دۆسیەی نەوت و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەبێت.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق سەردانی تورکیای کردبوو بە مەبەستی ئامادەسازی بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و مستەفا کازمی.
س.س