عیراقی

لە بەغدا لەبارەی بودجەوە کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەغدا لەبارەی بودجەوە کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبێتەوە، بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن لەبارەی بودجەی ساڵی 2021ی عیراق.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سبەینێ 12ی کانونی یەکەمی 2020 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبێتەوە، هەروەها بڕیارە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەکە ئامادەبن.

هەربەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی بودجەی ساڵی 2021ی عیراق و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021 دەکرێت و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان