کوردستانی

دواین ئاماری شەهید و بریندار بووانی هێرشەکەی ناحیەی کوڵەجۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین ئاماری شەهید و بریندار بووانی هێرشەکەی ناحیەی کوڵەجۆ
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە شارۆچکەی کفری ژمارەیەک لە کارمەندانی ئاسایشی ناوچەکە و هاوڵاتیانی مەدەنی بریندار بوون و شەهید بوون.

لەو بارەیەوە هەڵگورد محەمەد، جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە شارۆچکەی کەلار بە مەودامیدیای راگەیاند "بەهۆی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ناحیەی کوڵەجۆوە 12 کەس بریندرا بوون هێنرانە نەخۆشخانەکەمان دوو کەسیان لێرە شەهید بوون کە دوو کارمەندی ئاسایش بوون، هەروەها رائید سمکۆ عەلی، بەڕێوبەری ئاسایشی کوڵەجۆ لە شاری سلێمانی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو".

هەڵگورد محەمەد باسی لەوەشکرد "لەناو بریندارەکاندا ژن و منداڵ هەیە، هەروەها چوار کەسیان هاوڵاتین ئەوانی دیکە کارمەندی ئاسایشن".

ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان تەندروستیان باشە و دووانیان رەوانەی شاری سلێمانی کراون و ئەوانی دیکەش لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەرئ پێویستیان بۆ کراوە".

جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار داواشی لە هاوڵاتیان کرد لە کاتی روودانی رووداوی لەو شێوەیەدا هاوکاری کارمەندانی تەندروستی بن بۆ ئەوەی کارەکانمان بە باشی ئەنجام بدەین. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان