تەندروستی

برینی بچووکی ناودەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


برینی بچووکی ناودەم
مەودا میدیا-

د. عەبدولواحید محەمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو بابەتێکی بە ناونیشانی برینی بچووکی ناو دەم بڵاوکردووەتەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت برینی بچووکی ناو دەم بریتییە لە برینێکی گچکەی ناو دەم کە دەردەکەوێ بە ڕەنگی سپی و سور و خۆڵەمێشی ،ھەروەھا  دەردەکەوێ بە شێوەی تاک و فرە ،   بە زۆری دەردەکەوێ لە دەوروبەری زمان و بەشی سەرەوەی دەم و دیواری دەم. 
برینی گچکەی ناو دەم نەخۆشیێکی گوازراوە نییە و لە ماوەی ھەفتەیەکدا نامێنێ، بە دەگمەن دەگاتە دوو ھەفتە مەگەر ھۆکاری تووشبونەکە زۆر بێ یان برینکە گەورە بێ:

ھۆکارەکانی:
- بەکتریا.
- لاوازی کۆئەندامی بەرگری.
- قەلەقی.
- لادانی ھۆڕمۆنی.
- خواردنی میوە و سەوزە ترشەمەنییەکان.
- تیژی ددان.
- نەخۆشی رێڕەوی ھەرس.
- حەساسیەت بە خواردن، وەکو قاوە، ھێلکە و پەنیر و چەرەسات و شلیک.
- خواردنی تیژ.
- نەخواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامین B12 و ئاسن و زینکی تێدایە.

نیشانەکانی:
- بوونی ئازار لە دەورووبەری برینەکە بەتایبەت لە کاتی خواردنی خۆراکی ترش و تیژ.
- ھەستکردن بە برژانەوە و مێرولەکردن پێش دەرکەوتنی برینەکە.
- دەرکەوتنی برینەکە بە رەنگی سپی و سوور و خۆڵەمێشی.
 
چەند رێگایەک بۆ رزگاربوون لەم حاڵەتە:
ئەو چەند رێگایانە کە دەتوانی لە ماڵەوە ئەنجامی بدەی بۆ کەمکردنەوەی ئازار و زوو چاکبوونەوە.
- غەرغەرەکردن بە خوێواو.
- خۆپاراستن لە ھەندێک خۆراک بە تایبەت خۆراکی ترش و تیژ.
- چەورکردنی بە ھەنگوین و گوێزی ھیندی. 
- خواردنی  ئەو ڤیتامینیانەی کە لە جەستەتدا کەمن کە ئەمەش پێویستی بە رێمنایی دکتۆرە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد