کوردستانی

مەلا بەختیار: دڵنیانیم کۆنگرەی یەکێتی لە کاتی خۆیدا ببەسرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: دڵنیانیم کۆنگرەی یەکێتی لە کاتی خۆیدا ببەسرێت
مەودا میدیا-

لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند دڵنیانیم لەوەی کۆنگرەی یەکێتی لە کاتی خۆیدا ببەسرێت ئاماژەی بەوەشکرد دەبوو عادل عەبدولمەهدی زووتر دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش بکرادیە. 

مەلابەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی رووداو رایگەیاند "دڵنیانیم لەوەی کۆنگرەی یەکێتی لە کاتی خۆیدا ببەسرێت، چونکە ئامادەکارییەکان بۆ کۆنگرەی یەکێتی تەواو نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە هیچ کۆنگرە و کۆنفرانسێکی یەکێتی نەترساوم، هەروەها پارە رشتن لە کۆنفرانسی یەکێتیدا هەبووە وە پارە بۆ کڕێنی ویژدانی کادرەکانی یەکێتی بەکاردێت". 

مەلا بەختیار وتیشی "368 ملیار دینار لە عیراق دزراوە، هەروەها ئەوەی لە عیراق روو دەدات راپەڕینە".

سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق مەلا بەختیار وتی "دەبوو عادل عەبدولمەهدی زووتر دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش بکرادیە، هەروەها زوڵمە کێشەکان خراوەتە ئەستۆی عادل عەبدولمەهدی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان