کوردستانی

مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر ناحیەی کوڵەجۆ بڵاو کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش بۆ سەر ناحیەی کوڵەجۆ بڵاو کردەوە
مەودا میدیا-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی ھێرشەكەی شەوی رابردووی داعش بۆسەر ناحیەی كوڵەجۆ بڵاو كردەوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی  "ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عیراق بەردەوام بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان".

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات و و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.


دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان

بەداخەوە دوێنی شەو لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون.

پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و هیوادارم خوای مەزن بە بەهەشتیان شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم .

ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعش، نیشانی دەدات کە ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا بە تەواوی تێکنەشکێنراوە و، ئێمەش لەمبارەوە چەندین جار هوشداریمان داوە . بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوام بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و ، کارکردن لە پێناو نەهێشتنی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدان و چالاکبوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2019/11/30
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان