نەرمین عوسمان
چیتر شیعەكان، هاوپەیمانمان نین
لەم کاتەدا و لەم واقیع و بابەتانەی ئەمڕۆ لەبەرچاون، هەرێمی کوردستان بۆ پشت ئەستووریی خۆی، دەبێت تەنها پشت بە هاوڵاتییانی هەرێم ببەستێ، نابێ چیتر چاوەڕێی دۆستە کۆن و تازەکانی بێ. نموونەشمان؛ شیعەی عیراقە (وێڕای رێزم بۆیان)، بەڵام ئەوان ئیتر هاوپەیمان نین، ئەوانەی جاران پێش رووخانی سەدام و ماوەیەکیش دوای رووخانی، هاوپەیمانمان بوون، ئەمڕۆ خۆشیان ئەو پێگە بەهێزەیان نەماوە لە عیراق و کەوتوونەتە ژێر فشاری شەقامی عیراقی و گوتارەکانیان پۆپۆلیستی و گۆڕاون. ئەوان ئێستا تەنیا دۆستن، وەک هەندێکیان دەیڵێن؛ ئیتر هاوپەیمان نین. رەنگە هەندێک لێکتێگەیشتنیان هەبێت تەنها لەسەر هەندێ پرس. ئەوانەی دوێنێ دۆستمان بوون، ئەمڕۆ کەوتوونەتە بەرەی بێلایەنی، ئەوانەش جاران بێدەنگییان هەڵبژاردبوو، ئەمڕۆ لە بەرەی ناڕازییەکانن بەرانبەر بە هەرێم.
ئیتر نە کورد پێگەی بەهێزە و نە هێلکە قەپانەکەی جارانە، تەنها توێکڵەکەی ماوە، زۆریش لەوانەی جاران هاوپەیمان و دۆست بوون، ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسیی نەماون یان دەسەڵاتیان کەمبووەتەوە.
ئیتر بەسە خۆ هەڵخەڵەتاندن! هۆکارە بابەتییەکان جیاوازن لە جاران، ئێمەش دەبێت لەگەڵ ئەو هۆکارانەدا بڕیار و بۆچوونەکانمان بگۆڕین. دۆستەکانمان فەرامۆش نەکەین، بەڵام بە فریادڕەسیشیان دانەنێین. پشتبەخۆبەستن نیشانەی بەهێزییە، پشت بە بێگانە بەستن نیشانەی لاوازییە، تێگەیشتن لە هەردووکیان و بەکارهێنانیان بۆ خزمەتی دۆزی نەتەوەیی، ئەوپەڕی بەهێزییە.
لە ئێستادا لە هەموو هەنگاوێک گرنگتر، گەڕانەوەی متمانەیە لەنێوان حکومەتی هەرێم و هاوڵاتی، بۆ ئەوەش دەبێ:
1. سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت تەنها موڵكی هەولێر نەبن؛ دەنا نابێ گلەیی بکەن لە کەسانێک بیر لە دۆستایەتیی تاکلایەنە بکاتەوە لەگەڵ بەغدا.
2. پێشمەرگە موڵكی حزب نەبێت، بۆ ئەوەی تاکلایەنە شەڕ لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکرێ و بڕیار لای حکومەت بێ.
3. شەفافیەت بەرقەرار بێ و بڕیارە چارەنووسسازەکان لە ژوورە تاریکەکاندا نەدرێ.
4. پەرلەمان بۆ هەمووان بێ و لە خزمەتی لایەنێکدا نەبێ.
5. گەڕانەوەی متمانە لەنێوان پارتە سیاسییەکان و هەر لایەنە لە ئاوازێک نەخوێنێ.
6. دۆزینەوەی کار لەسەر بنەمای پێشبڕکێ و لێهاتوویی نەک لەسەر بنەمای دڵسۆزیی بۆ کەس و گرووپ.
7. پەلە بکرێ لە دانانی دەستوورێک بۆ هەرێم، کە مایەی رەزامەندیی هەموو لایەک بێ.
8. یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی لە دانوستانەکاندا و پێدانی دەسەڵاتی تەواو بە شاندەکان.
9. لە قولەی قاف وەرنە خوارەوە و بچنەوە ناو خەڵک، بەس خۆتان دوور بگرن... بینینی چەند کەسێک لە رۆژێکدا مانای بینینی هاوڵاتی نییە.
10. میدیاکانتان لە دژی یەکتری بەکارمەهێنن و ئەم شەڕە بێتامەی میدیاکان بووەستێنن.
پێویستە ئیتر بەخۆماندا بچینەوە و دان بەهەڵەکانماندا بنێین و تێبگەین کە مەزەندەکردنمان هەڵە بوو. بەدڵنیاییەوە سیاسەت و پارسەنگی هێزەکان لە عیراقدا گۆڕاوە، نەوەیەكی نوێ بەرەو دەسەڵات و سیاسەتکردن بەڕێوەن، ئەوان دەیانەوێ حوکمڕانیی عیراق لە ناوەند بەهێز بکەن و دڵی شەقامی عیراق رازی بکەن و ئێمەش وەک بیانوو بەکاربهێنن.