تەندروستی
چەند زانیارییەکی گرنگ سەبارەت بە نەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە جۆرێکە لە نەشتەرگەرییەکان لەبواری پزیشکی دکتۆر بەیاد جەزا، بۆرد "دکتۆرا" لەنەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە سەبارەت بە نەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە بۆ مەودا میدیا دواو چەندین زانیاری گرنگی لەوبارەیەوە خستەڕوو.
دکتۆر بەیاد جەزا بە مەودا میدیای راگەیاند "پسپۆری نەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە پسپۆڕییەکی ورد و دەگمەنە لەبواری پزیشکیدا، یەکێکە لەو پسپۆڕییانەی کە زۆرترین کتێبی پزیشکی لەسەرە بە بەراورد بە بەشەکانی تری بوار پزیشکی".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم پسپۆرییە جگە لەبابەتی جوانکاری دەم و چاو و مل بە هەموو جۆرەکانیەوە٫ شکاوی ئێسکی دەم و چاو و نەخۆشیەکانی دەموچاو (حمیدە یاخود گرێ شێرپەنجەییەکان) زۆر بابەتی ترلەخۆی ئەگرێت کە تەنها بەم پسپۆڕیە دەکرێت لەوانەش، جوانکاری ئێسکی دەم و چاو و جوانکاری و دانانی ئێسکی دەستکرد لەدەم و چاودا، هەروەها نەشتەرگەری و شۆرینی جومگەی شەویلگەکان و هەندێک کاری دیکە".
دکتۆر بەیاد سەبارەت بە بەدەستهێنانی ئەو پسپۆڕییە وتی "پسپۆری نەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە تاوەکو بەدەستی دەهێنیت کار و تەمەنێکی زۆری دەوێت کە ئەویش برییتە لە تەواوکردنی کۆلێژ کە 5 ساڵە٫ دواتر تەواوکردنی 1 ساڵ پزیشکی خولاو (اقامە دەوری) لە نەخۆشخانە حکومیەکانی ناوشار٫ پاشان 3 ساڵ خزمەت لە دەرەوەی شار٫ دواتر پێشکەش کردنی پزیشکی دێرین (اقامە قدمی) لە بەشی رووخسار و شەویلگەکان کە بەشداربوو پێویستە دەرچێت لە تاقیکردنەوەی وەرگرتندا٫ پاشان 2 ساڵ تەواوکردنی پزیشکی نەشتەرگەری دێرین لە هەمان بەش٫ هەروەها پێشکەشکردنی خوێندنی دکتورا و تەواوکردنی 5 ساڵ٫ دواتر گەڕانەوە بۆ تەواوکردنی 3 ساڵ خزمەت لە دەرەوەی شار٫ دواتر گەڕانەوە بۆ ناوشار، بە واتایەکی تر واتە تەرخانکردنی 19 ساڵی تەمەن، تاوەکو بتوانی ببیت بە پسپۆری وورد لە نەشتەرگەری رووخسار و شەویلگە کە بە یەکێک لە گەورەترین و ووردترین بەشی بواری پزیشکی دادەنرێت".