وەرزش

لیڤه‌رپوڵ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌کان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیڤه‌رپوڵ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ باشه‌کان
مه‌ودامیدیا – سه‌باح خدر 

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14 ی خولی ئینگلیزیدا هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و برایتون رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

لیڤه‌رپوڵ له‌و یارییه‌دا توانی به‌ ئه‌نجامی ( 2 – 1 ) گۆڵ سه‌رکه‌وتن تۆماربکات و سێ خاڵی گرنگی یارییه‌که‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

هه‌ردوو گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌ رێگه‌ی یاریزانی هۆڵه‌ندی ڤان دایک تۆمارکران له‌ خوله‌که‌کانی 18 ، 24 دا .

تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی برایتون له‌ خوله‌کی 79 له‌لایه‌ن لویس دینک به‌ده‌ستهات.

به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 40 خاڵ و به‌ جیاوازی 11 خاڵ له‌ پێش یانه‌ی مانچسته‌رسیتی دووه‌مه‌وه‌ دێت .

یانه‌ی برایتون خاوه‌نی 15 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی 13 هه‌مین دێت .


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە