کوردستانی
وه‌زاره‌تی كاره‌با: بۆ له‌مه‌ودا له خۆر كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رێك له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ده‌ست به دروستكردنی سێ پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌كه‌ن كه پشت به خۆر ده‌به‌ستێت.
دیار تاھیر بابان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: "لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی سێ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا دروستدەکرێن کە کارەبا لە خۆر بەرھەمدەھێنن و ھەفتەی داھاتوو تەندەری پرۆژەکان رادەگەیەنین، کۆمپانیاکانیش دەتوانن داواکاری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکان پێشکەش بکەن".
دیار تاھیر بابان، راشیگه‌یاند: "تەندەر بۆ کێ دەربچێت ئیحالە دەکرێت و دواتریش گرێبەست دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت، کە سێ وێستگەیە و 75 مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنن و بۆ ھەر پارێزگایەک 25 مێگاوات دەبێت".
تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به ئاوی به‌نداوه‌كان و سوته‌مه‌نی ده‌به‌سترێت و نه‌توانراوه پشت به خۆر ببه‌سترێت، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌هۆی كه‌شوهه‌واكه‌یه‌وه له‌باره بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له رێگه‌ی خۆره‌وه.
هـ.ع