تەندروستی

سوودەكانی وازهێنان لە خواردنی شەكری سپی و نانی گەنم

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەكانی وازهێنان لە خواردنی شەكری سپی و نانی گەنم
مەودا میدیا- 

چی روودەدات ئەگەر وازبهێنیت لە خواردنی شەكری سپی و نانی گەنم؟ وازهێنانت لە خواردنی شەكری سپی و نانی گەنم ژمارەیەك سوودی زۆرت پێدەگەیەنن وەكو:

یەكەم: كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوونی دانەكان بە نەخۆشی و پووكانەوە.

دووەم: كێشی جەستەت كەمدەبێتەوە كاتێك وازدەهێنیت لە خواردنی شەكری سپی و نانی گەنم.

سێیەم: یارمەتیی كەمكردنەوەی هەوكردن لە جەستەتدا دەدات.

لەبارەی زیانەكانییەوە بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی كە لۆرین لێبرت نووسیویەتی هاتووە "ژمارەیەك لە زاناكان لەو باوەڕەدان كە خواردنی شەكری زیاتر هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زۆبوونی قەڵەوی لە مرۆڤەكاندا"، هەروەها هۆكاریشە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و ئەوەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی دیکە.

س.س