کوردستانی
گه‌رمیان.. به رووداوی هاتوچۆ دوو ئافرەت گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێله‌وه دوو ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی تریش برینداربوون.
عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگای گوندى تووران سەر بەناحیەی رزگاری له گه‌رمیان، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی توێتا و نیسان روویدا، لەئەنجامدا دوو ئافرەت کەهەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون".
راشیگه‌یاند "لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراون، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سەرجەم بریندارەکانیش رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".
هـ.ع