تەندروستی
هەواڵێكی گرنگ.. ئەم ڤیتامینانە بخۆ تووشی كۆرۆنا نابیت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەنێوان خستنەڕووی چارەسەر و پێكوتەكاندا، هێشتا پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونی هەیە و ماوەی ساڵێك زیاترە جیهانی تووشی بێهیوایی كردووە.
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە خواردنی ڤیتامینەكان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رێژەی 13% بەتایبەت لای ژنان.
توێژەرەكانی نەخۆشخانەی كینگز كۆلیدج لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا روونیدەكەنەوە هەندێك رێكاری ئاسان هەیە رۆڵی گرنگیان لە پاراستنی مرۆڤ لە تووشبوون بە كۆرۆنا هەیە.
ئەوان دەڵێن ئەلبرۆبیوتیك مەترسیی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رێژەی 14% كەمدەكاتەوە، لەكاتێكدا ئۆمیگا 3 بە رێژەی 12% لەو پەتایە دەتپارێزێت، هەروەها بۆ ڤیتامین D باسی رێژەی 9% دەكرێت.
توێژینەوەكان روونیدەكەنەوە خواردنی ئەو ڤیتامینانە بۆ دووركەوتنەوە لە تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ژنان كاریگەری ئەرێنی وەك لە پیاوان زیاترە، ئەوەش بەوە روونكراوەتەوە پەیوەندیی بە جیاوازییە بایۆلۆجییەكان لە ئامێری بەرگریی لای پیاوان و ژنان هەیە.
خ.غ