راپۆرت

نهێنیی خێزانەکەی ئەردۆغان ئاشکرا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنیی خێزانەکەی ئەردۆغان ئاشکرا بوو
مەودا میدیا- راپۆرت

ناوەكانیان ئایینییە و هەموو كارەكانیشیان دژی ئیسلام و مرۆڤایەتییە، ئەوان سڵ لە ئەنجامدانی هیچ كارێك ناكەنەوە ئەگەر پارەی زۆریان لێوەی دەستبكەوێت و باڵای سەروەتەكەیان بەرزتر ببێتەوە.

كوڕ و كچەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئیمپراتۆریەتێكی بازرگانییان پێكهێناوە و هەریەكەیان لەلایەكەوە سامان كۆدەكەنەوە.


بوراك ئەردۆغان.. 

ئەندازیاری دزینی كولتوور و مێژوو

بوراك كوڕە گەورەی ئەردۆغانە و لەئێستا تەمەنی لە 42 ساڵ نزیكبووەتەوە، بە ئەندازیاری دزینی كولتوور و مێژوو ناوی دەركردووە، لە كەرتی دەریاییدا بەشدارێكی كارایە و بەتەنها خۆی 99%ی پشكەكانی كۆمپانیای MB كڕیوەتەوە و سامانەكەی بە نزیكەی 80 ملیۆن یۆرۆی دەخەمڵێنرێت.

كاتێك بیلالی برای نەوتی خاوی لە داعش و تیرۆیستان لە سوریا، عیراق و لیبیا دەكڕی، بوراك ئەردۆغان كارئاسانی لۆجستی بۆ گواستنەوەی دەكرد و دەیگەیاندە بەندەرەكان، لەبارەی بوراكی كوڕە گەورەی ئەردۆغانەوە ئەوەش دەوترێت كە ئەندازیاری دزینی ئەو شتە گرنگانەیە كە رەمزن بۆ شارستانیەت و مێژوو.

خۆی زۆری دەستكەوت و فرۆشتنی بە نرخێكی یەكجار زۆر، دواییش هەر بۆ خۆی لە رێگەی كەناڵی جیاوازەوە لە وڵاتە ئیسلامییەكان دەیكڕینەوە.

 
بیلال ئەردۆغان و سپیكردنەوەی پارە

بیلال ساڵی 1981 لە ئیستانبوڵ لەدایكبووە، ساڵی 2003 لە زانكۆی هارڤارد لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خوێندنی تەواوكردووە، دواتریش ماجستێری لە بواری پەیوەندییە گشتییەكان بەدەستهێناوە.

لەكاتێكدا بیلال ئەردۆغان خۆی بۆ دەستكردن بە خوێندنی دكتۆرا لە ئیتالیا ئامادە دەكرد، بومەلەرزەیەك لە ژیانی بیلالدا روویدا و رووپەڕی رۆژنامەكان پڕبوون لە ئابڕووچوونە گەورەكەی بیلالی ئەردۆغان.

مانگی 12ی ساڵی 2015 یەكێك لە گەورە بازرگانەكانی ئیتالیا لە رێگەی داواكاری گشتیی وڵاتەكەیەوە داوایەكی دژی بیلال ئەردۆغان جوڵاند بە بیانووی ئەوەی بیلال پارەیەكی زۆری گواستووەتەوە بۆ ئیتالیا، بیلال ئەردۆغان لەبارەی هۆكاری تەواونەكردنی دكتۆراكەیەوە لە ئیتالیا دەڵێت "ژیانم لە ئیتالیا نەدەڕۆیشت بەهۆی تۆمەتباركردنم بە سپیكردنەوەی پارە لەلایەن هاكان ئۆزانی سەرمایەدارەوە، بەو هۆیەیشەوە نەمتوانی دكتۆراكەم بخوێنم وازم لێهێنا".

پێگەی "ئینفۆ فرۆنت نیوز" كە تایبەتە بە توێژینەوە، ئاماژەی بە بوونی پەیوەندیی لە نێوان بیلال ئەردۆغان و رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردووە.

جگە لە بیلال، پێگەكە باسی لە بازرگانی و سوود و كۆمپانیاكانی كوڕ و كچەكانی ئەردۆغان كردووە كە بەهۆی شۆڕشی سوریا و دەركەوتنی داعشەوە زیادیان کردووە.

بەپێی زانیاری دزەپێكراوی هەندێك دەزگای هەواڵگری لەنێوان ساڵانی 2013 بۆ 2015 و بیلال ئەردۆغان بارزگانی لەگەڵ داعش كردووە.

بنەمای بازرگانییەكەی ئەردۆغان لەگەڵ داعش و تیرۆریستانی لیبیا و سوریا و عیراق بریتی بووە لەوەی بیلال ئەردۆغان نەوتی دزراویان لێدەكڕێ و لە بەرانبەر ئەوەیشدا چەكیان دەداتێ‌ بۆ خۆشكردنی ئاگری شەڕەكە.

باس لەوەش دەكرێت سومەیەی كچی ئەردۆغان سەرپەرشتیی نەخۆشخانەیەكی گەڕۆكی بۆ چارەسەركردنی بریندارانی داعش لەسەر سنووری سوریا كردەوە كە لە سانلیورفای باشووری ئەو وڵاتە لە ساڵی 2015 كراوەتەوە.

بەپێی گۆڤاری (فۆكۆس)ی ئەڵمانی لە ئێستادا سەروەتەكەی ئەردۆغان 2.5 ملیار یۆرۆیە، ئاماژە بەوەش کراوە كە ئەوە قەبارەی راستەقینە نییە و تەنها ئەو بڕەیە كە دەزانرێت.

ئەمە چیرۆکی ئەو خێزانەیە کە ناوی خودا و ئاینی ئیسلامیان کردووە بە ئامراز بۆ کۆکردنەوە و کەڵەکردنی پارە و سامانی زیاتر، بەڵام پێناچێت ئەم چیرۆکە هێندەی بە بەرەوە مابێت.

https://www.youtube.com/watch?v=Id-NJr3Jt1E&t=77s
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان