تەکنەلۆژیا

واتسئاپ هاک دەکرێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


واتسئاپ هاک دەکرێت؟
مەودا میدیا-

سەربەست نەجمەدین، پسپۆڕی ئایتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بابەتێکی سەبارەت بە هاککردنی واتسئاپ بڵاوکردووەتەوە, نووسیویەتی:

ئەم پرسیارانە لە گوگڵ زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە، هەموو وەڵامەکانیش بۆ ئەوە دەچن هیچ بەرنامەیەک سەلامەتیی لە 100% نییە و خاڵی لاوازییان هەیە، پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بزانین هەر ئامێرێک کۆنێکتی ئینتەرنێت بێت ئەوا 100% پارێزراو نییە و مەترسی هاکبوون یان دزەپێکردنی زانیارییەکانی لەسەرە، بەڵام هەریەکە و بە رێگەیەکی جیاواز.

بەو واتایەی بەهێزیی بەرنامەکان لەرووی پاراستن یان سیکوریتییەوە، تەنیا رێژەییە، بە نمونە رەنگە ڤایبەر رێژەی سەلامەتیی لە 99% بێت یان تێلەگرام 99.1% بێت یان مەسنجەر 99.2% بێت، ئەمانە تەنیا نموونەن بۆ ئەوەی تێگەیشتنەکە روونبێتەوە.

 سەبارەت بە واتسئاپ، لە ساڵی 2019 سێرڤەری ئەم بەرنامەیە هاککرا کە 1000 ئەوەندە قورسترە لە هاککردنی هەژمارێکی بەرنامەکە، دواتر کۆمپانیای فەیسبووک کە خاوەندارێتی ئەو بەرنامەیە دەکات، داوای لێبوردنی کرد و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەشی راگەیاند کە بوو بووە هۆی هاککردنی بەرنامەکەیان، ئەمەش بەڵگەیە بۆ پارێزراو نەبوونی واتسئاپ.

دەوترێت واتسئاپ پێش کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە سەلامەتتر بووە، چونکە بەدەستی خۆی لاوازی دەکات، ئەوەتا بەم دواییانە فەیسبووک کۆمەڵێک تایبەتمەندیی بۆ واتسئاپ زیادکرد کە گرنگترینیان بەستنەوەی بوو بە مەسنجەرەوە، کە بەڕای زۆرینە ئەمە کردنەوەی دەرچەیەکی ترە بۆ هاککردنی، چونکە هەر بەکارهێنەراێکی واتسئاپ ئەم تایبەتمەندییە بەکارنەهێنێت ئەوا هەژمارەکەی رادەگیرێت لە بەرنامە سەوزەکەدا واتە (واتسئاپ)، کە لەماوەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی لە جیهاندا چالاک دەبێت و هەمووان بە ناچاریی دەبێت مەسنجەرەکەیان رەبتی واتسئاپ بکەن و بەوجۆرە بەکاریبهێنن.

 یەکێکی دیکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە واتسئاپ لەکاتی دابەزاندنیدا ناچارت دەکات رەبتی بەشی ئەو ژمارە تەلەفۆنانە بکەیت کە لەلای خۆت سەیڤت کردوون، واتە بەشی کۆنتاکت (contact)، ئەمەش رێگەیەکی ترە بۆ پارێزراو نەبوون، خالێکی دیکەش، کۆمپانیای فەیسبووک بە فەرمی رایگەیاندووە زانیارییەکانی ناو ئەم بەرنامەیە لەسەر بەکارهێنەرەکانی هەندێکات دەداتە پۆلیس، چونکە ناچارە.

 بەدەر لەمانەش رێگەکانی هاککردن زۆرن، رەنگە ئەمڕۆ رێگەیەک هەبێ سبەینێ شێوازێکی نوێتر بدۆزرێتەوەو بەکاربهێندرێت، بۆیە مۆبایل و ئینتەرنێت وابەکاربهێنە کە لەسەرت نەکەوێت و هیچت نەبێت بۆ لەدەستدان و پەنابردن بۆ دادگا و ئەم و ئەو، هەروەها لە کۆتایدا ئەوەش بزانە، دروستکەری بەرنامەی واتسئاپ کە ناوی بریان جۆزێفە، خۆی ئەم بەرنامەیە بەکارناهێنێت و لێی دەرچووە، ئەمەش مانای زۆر دەدات.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن