وەرزش
یۆڤانتۆس سێ هێرشبەر بۆ شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ دەستنیشان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
فیدریکۆ چیرۆبینی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆس هەوڵ دەدات شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و هێرشبەری یانەکەیان دەستنیشان بکات، لە ئەگەری رۆشتنی ئەو یاریزانە لە میرکاتۆی هاوینەدا.
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت ئەوەی ئاشکراکردووە، بۆ شوێنگرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێ هێرشبەر دەستنیشان کراون.
هەمان رۆژنامە ناوی ئەو سێ هێرشبەرە ئاشکرا دەکات کە بریتین لە مانە، مۆراتا، هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، خیسۆسی، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ ماورۆ ئیکاردی، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس لە هاوینی ساڵی 2022 کۆتایی دێت، جگە لەوەش ئەو یاریزانە مووچەی ساڵانەی 31 ملیۆن یۆرۆیە.
لە لایەکی دیکەشەوە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن کە گەڕانەوەی ئالیگری، هۆکارێکی دیکەیە بۆ رۆشتنی ئەو یاریزانە لە خانمە پیرەکە، چونکە رۆناڵدۆ بەگەڕانەوەی ئەو راهێنەرە دڵخۆش نییە.