تەندروستی

نۆ سوودی خواردنەوەی سركەی سێو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نۆ سوودی خواردنەوەی سركەی سێو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سوودەكانی خواردنەوەی سركەی سێو زۆر و جۆراوجۆرن، لە گرنگترینیان، ئەگەر رۆژانە بیخۆیتەوە ئەمانەی خوارەوەن:

یەكەم: كەمبوونەوەی حەزی خواردن
یەكێك لە گرنگترین سوودەكانی سركەی سێو، بەتایبەت بۆ ژنان، بریتییە لەوەی هەستكردن بە برسێتی و حەزكرن لە خواردن كەمدەكاتەوە. هەروەها سركەی سێو بەوە ناسراوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشی جەستە، چونكە یارمەتیت دەدات لە كەمخۆری و هەستكردن بە تێربوون بۆ ماوەیەكی زۆر دوای خواردنەوەی.

دووەم: كەمكردنەوەی حەزكردن لە خواردنی شیرینی
لەگەڵ ئەوەی بەهۆی خواردنەوەی سركەی سێوەوە بۆ ماوەیەكی زۆر هەست بە تێربوون دەكەی، هەروەها واشت لێدەكات حەزی زۆرت بۆ خواردنی شیرینی نەمێنێت.

سێیەم: تەندروستیی دڵ بەهێز دەكات
بەهۆی خواردنەوەی سركەی سێوەوە رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن و مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی كەمتر دەبێتەوە، چونكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی چەوری كە دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێ بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

چوارەم: لە كێشەكانی گەدە دەتپارێزێ
خواردنەوەی سركەی سێو بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێتە هۆی رێكخستنەوەی كرداری هەرسكردن و رێگەگرتن لە دروستبوونی هەر كێشەیەك لە گەدەدا وەكو قورس هەرسبوون.

پێنجەم: رێژەی شەكر لە خوێندا كەمدەكاتەوە
سركەی سێو توانای ئەنسۆلین لە كەمكردنەوەی زیاتری رێژەی شەكر زیاد دەكات، بۆیە هێندە بەسە رۆژانە بڕێكی دیاریكراو لە سركەی سێو بخۆیتەوە بۆ رێكخستنەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا. هەروەها سركەی سێو بەشداریی كارا لە بەرگریكردن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە دەكات لای ئەو كەسانەی كە ئەو مەترسییەیان لەسەرە.

شەشەم: زیاتر سوود لە خواردن وەردەگریت
سركەی سێو یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ وەرگرتنی مادە خۆراكییە سوودبەخشەكان بەشێوەیەكی باشتر وەكو كالیسیۆم و ئاسن. هەروەها بەهۆیەوە جەستە تەندروستتر و كاركردنیش باشتر و وزەیش زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگریی لەش بەهێزتر دەكات.

حەوتەم: بۆنی ناخۆشی دەم كەمدەكاتەوە
سركەی سێو نابێتە جێگرەوەی شۆردنی دەم و ددان، بەڵام رۆژانە خواردنەوەی دوای دەم و ددان شۆردن و پاككردنەوەی یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.

هەشتەم: مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە
چەند توێژینەوەیەك دەریانخستووە سركەی سێو توانای زاڵبوون بەسەر خانەكانی شێرپەنجەی هەیە ئەویش بەهۆی راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان مادەكاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی دەرفەتی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.

نۆیەم: لە بەكتریا زیانبەخشەكان دەتپارێزێت
بەپێی توێژینەوەكان سركەی سێو رێگە لە گەشەكردنی بەكتریا زیانبەخشەكان لەنێو گەدە دەگرێت. بەكتریاكان بەهۆی خواردنەوە دەچنە جەستەی مرۆڤەوە، خواردنەوەی سركەی سێو دەبێتە هۆی پاككردنەوەی گەدە و ریخۆڵە لەو بەكتریا زیانبەخشانە.

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە