عارف قوربانی
قۆناغێكی تازه‌ی ته‌عریب و هاتنی عه‌ره‌ب بۆ كوردستان
ئه‌وكاتانه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا و رووسیاوه جووەکان به كه‌شتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك خۆیان ده‌گه‌یانده فه‌له‌ستین و زه‌وی و موڵكی جووتیاره عه‌ره‌به‌كانیان دهكڕییهوه كه دواتر بۆ عه‌ره‌به‌كان بووه سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره و سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانی دواتریان، ئه‌وكاته هیچ كام له‌و جووتیاره عه‌ره‌بانه‌ی زه‌ویوزاره كشتوكاڵییه‌كان و خانووه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌ی زیاتر ده‌دایه جووله‌كه‌كان، كه‌سیان ئه‌وه‌یان نه‌دەزانی، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی رێكخراوه و به‌شێكه له پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر كه عه‌قڵی مه‌زنی وه‌ك (تیودیۆر هیرتزل) له پشتی داڕشتنییه‌وه بووه. ئه‌وه‌یان نه‌ده‌زانی ئەم لێشاوی كۆچه له منداڵدانی رێكخراوی (زایۆنیزمه‌وه) كهوتووەتهڕێ و دیدێكی ستراتیژیی دوورمه‌ودا ئاراسته‌ی ده‌كات، كه دواتر ئەم پرۆسه‌یه بووه كۆڵه‌كه‌ی ئەو پرۆژه‌یه‌ی به‌هۆیه‌وه جووله‌كه‌كان بوونه خاوه‌ن خاك و ئاو و ئاوه‌دانی فه‌له‌ستین و عه‌ره‌به‌كانیش ئاواره و په‌راگه‌نده‌ی وڵاتان بوون. ئایا هیچ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له‌م شێوه‌یه دژ به كورده‌كانی باشووری كوردستان، له ئارادایه؟
له سه‌ده‌ی رابردوودا پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌شێواز و قۆناغی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌براوه، له هه‌لی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌به‌وه تاوەکو به‌زۆر راگواستنی كورد و هێنانی ده‌یان هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب بۆ شوێنه‌كانیان، دواجار به‌زۆر گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی (ته‌سحیح قه‌ومیه)ی خێڵ و بنه‌ماڵه‌كان له كورده‌وه بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب. هه‌موو ئه‌وه‌ی له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه تاوەکو كه‌وتنی سه‌دام له قۆناغه‌كانی ته‌عریبدا به‌ڕێوه‌براون، له جوگرافیایه‌كی دیاریكراودا بووه، ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌توانرا بخرێنه ناو چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمیی و دواتر ژێر ئیداره و قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
كاتێك سه‌دام و به‌عس رووخان، ده‌رفه‌تی ئه‌وه دروستبوو كورد ریشه‌ی ته‌عریب هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر زۆر هۆكار كه له وتارێكی وادا شوێنی ده‌ستنیشانكردن و ژماردنیان نابێته‌وه، كورد ئه‌وه‌ی نه‌كرد. دوای رووخانی سه‌دامیش ته‌عریب به شێوازێكی نه‌رم هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه جارێكی دیكه پرۆسه‌ی ته‌عریب و له پاڵیشیدا ته‌شه‌یوع له هه‌مان ئه‌و جوگرافیایه‌ی رابردوو به چڕیی درێژه‌ی پێدرایه‌وه. هه‌ڵوێستی حزبه سیاسییه‌كانی كورد و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی كوردستان له‌م چوار ساڵه‌ی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریشدا ئه‌و راستییه تاڵه‌ی سه‌لماند كورد ئەو جوگرافیایه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه كه وه‌ك ستراتیژێك له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه نه‌خشه‌ی به عه‌ره‌بكردنی بۆ كێشرابوو، به‌ڵام ئێستا پرۆژه‌ی ته‌عریب شتێكی دیکەیە، هه‌ر چاوی له به‌هێزكردنی پێگه‌ی عه‌ره‌ب نییه له‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی له به‌دره‌وه بۆ شنگال درێژبووه‌ته‌وه. به‌ڵكو چاوی بڕیوه‌ته به‌شه‌كه‌ی دیکەی جوگرافیاكه، له ته‌پۆڵكه وشك و شیوو دۆڵه بێئاوهكانی گه‌رمیانه‌وه تاوەکو قه‌ندیل و كوێستانه‌كانی بادینان. واتا ئەگه‌ر هه‌موو ئه‌و شێوازانه‌ی پێشووتر له پرۆسه‌ی ته‌عریبدا پهیڕهوكرابوون وه‌ك قۆناغێكی به عه‌ره‌بكردن ته‌ماشا بكرێت، ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه پێی ناوه‌ته نێو قۆناخی دووه‌مه‌وه، به‌ڵام ئەوه‌ی وه‌ك ئاماژه و سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغه خۆی وێناكردووه، ئەم جاره پرۆسه‌یه‌كی سه‌پێندراو نییه كه هێزی سه‌رباز و یاسا و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی خرابێته خزمه‌تییه‌وه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی ته‌وا جیاوازتره له رابردوو.
ئەمجارە پرۆسه‌ی ته‌عریب هاوشێوه‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ی جووله‌كه‌كانه كه سه‌ره‌تا به‌رامبەر به فەلهستینییهكان پهیڕهویانكرد، جارێ كوردیش هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نییه كه كام ده‌وڵه‌ت و كام رێكخراو هاوشێوه‌ی زایۆنیزم، پرۆسه‌ی ته‌عریبی نوێ بهڕێوەدهبهن. هیچ كام له‌و كوردانه‌ی ئێستا له سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك خانوو زه‌ویوزاره‌كانیان به عه‌ره‌ب ده‌فرۆشن، ئه‌وه نازانن كه ئه‌شێ ئەمه پرۆسه‌یه‌كی رێكخراو بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت دید و ستراتیژێكی دوورمه‌ودا له پشتییه‌وه راوه‌ستاوه و دواجار و دوای دوو سێ ده‌یه‌ی دیکە بۆ خۆیان و بۆ نه‌وه‌كانیان ده‌بێت به مایه‌ی ماڵوێرانی.
پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئاسایی د‌رك به‌و مه‌ترسییه ناكات و به هه‌ر هۆكارێكه فرۆشتنی موڵكه‌كه‌ی به عه‌ره‌بێك پێباشتره له كوردێك، ئەی ئه‌ركی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد و حزبه سیاسیه‌كانی كورد و ده‌سته‌بژێری كۆمه‌ڵی كوردهواری چییه له‌وه‌ی رێگه له‌م مه‌ترسییه بگرن؟
به‌پێی ئەو زانیارییانه‌ی له نووسینگه‌كانی كڕین و فرۆشتنی موڵك و خانووبه‌ره‌ی شاره جیاجیاكانی كوردستانه‌وه به‌رده‌ست ده‌كه‌ون، برا چاوڕەشهكانمان مانگانه به هه‌زاران خانوو و موڵكی بازرگانی و باخ و زه‌وی كشتوكاڵی له سنووری چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له كورد ده‌كڕنه‌وه. جا ئەوانەی پێشتر به ئاواره‌یی هاتن و چینه ده‌ستكورت و هه‌ژاره‌كه‌ی عه‌ره‌ب بوون، به كرێكاری رۆژانه و باخه‌وانی له باخ و ڤێلاكانی كورد مانه‌وه و نه‌چوونه‌وه زێدی خۆیان، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م لێشاوه‌ی ئێستایان كه ده‌بنه خاوه‌ن ماڵ و به‌رژه‌وه‌ندی، بۆ ئەبهد ناگه‌ڕێنه‌وه نێو عەره‌بستان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ساڵ له‌دوای ساڵ رێژه‌ی كورد له عیراق كه‌متر ده‌بێته‌وه، تاكه شتێك وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی جیاواز و خاوه‌ن پێگه و قه‌واره هه‌رێمی هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه جوگرافیایه‌یه كه له‌سه‌ری ده‌ژێت. ئه‌گینا كورده‌كانی به‌غدا و كورد له موسڵ و كه‌ركووك و له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به ژماره كه‌م نین، ره‌نگه ژماره‌ی ئەو كوردانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ژین و په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه سێ تاوەکو چوار ملیۆن كورد بن، به‌ڵام سه‌نگ و پێگه‌یان له هاوكێشه‌كانی عیراق و ئەو ململانێیانه‌ی هه‌ن له كوێدایه؟ چه‌ند ساڵێكی دیکە ئەم تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌رێمیش وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه و ره‌نگه رۆژگارێك بێته پێشمان ژماره‌ی عه‌ره‌ب له باشووری كوردستان له ژماره‌ی كورد زیاتر بن. زۆر هۆكاریش هه‌ن بۆ ئەمه كه له داهاتووی نزیكدا بێته دی، هاوكێشه‌یه‌كی ژماره‌ییه و گۆڕینی ئه‌م هاوكێشه‌یه ئاسان بۆ عه‌ره‌ب ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، چی له رێگه‌ی كۆچی ئەو عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر به پاساوی ئەمنی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێبوون، ئه‌وانه‌ی ئێستا له رێگه‌ی كڕینی خانووی نیشته‌جێبون و هۆتێل و چێشتخانه و كارگه و كارخانه‌وه دێن و ئەوانهیشی له ساڵانی داهاتوو به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كێشه‌ی ئاو و كاره‌با و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه رهو ده‌كه‌ن. رێژه‌ی گه‌شه و خستنه‌وه‌ی نه‌وه له‌نێو عه‌ره‌ب 10 جار به‌رامبه‌ر به گەشەی خێزانی كورده، به‌وه‌ش رێژه‌ی عه‌ره‌ب تا دێت به‌رزده‌بێته‌وه و رۆژێك دێت ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر دیمۆگرافیای ته‌واوی باشووری كوردستان.
ئایا حزب و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بیریان له‌وه كردووەته‌وه، یاخود به‌هۆی ئەوەی به‌شی زۆری ئەو كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبوونانه موڵكی كه‌سانی نزیك له خۆیان و حزبه‌كانیانن و ئەم پرۆسه‌یه‌ش پاره‌یه‌كی زۆر ده‌خاته باخه‌ڵی ئه‌وانه‌وه. به‌هۆی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستكه‌وته مادییانه‌وه كه له هاتنی عه‌ره‌ب بۆ كوردستان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، چاویان له ئاستی مه‌ترسییه‌كانی داخستووه.
خ.غ