کوردستانی
لەم شارە 300 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک دابەشکردنی 300 یەکەی نیشتەجێبوونی بەسەر هاوڵاتییانی شاری کەرکوک راگەیاند کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ هاوڵاتییان دروستکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند "دوای ئەوەی پرۆسەی دروستکردنی 300 یەکەی نیشتەجێبون لە هەردوو گەرەکی شۆراو و دۆمیز تەواوکران، ئەمڕۆ شەممە 10ی تەموزی 2021 کیلیکی یەکەکان رادەستی هاوڵاتییان دەکرێت".
باس لەوەشکراوە "تائێستا دوو قۆناغی دیکەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ هاوڵاتییان لەکەرکوک جێبەجێکراون و ئەمڕۆش قۆناغی سێیەمی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت".
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا بەپێی بڕیاری پارێزگای کەرکوک ئەو یەکەی نیشتەجێبونانە لەنێوان هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکەی شارەکە کە بریتین لە کورد، عەرەب و تورکمان بە رێژەی 32% بۆ هەر پێکهاتەیەک دابەشکراون.

س.س
بیروڕا