گێتی
تاڵیبان داوایەکی ئاراستەی روسیا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی تاڵیبان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی روسیا کۆبوونەوە و داوای لابردنی سزاکانیان کرد.
سەهیل شاهین، وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە ماڵپەڕی روسیا توودەی ناوەڕۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە داوایەکی بزووتنەوەکەی لە حکومەتی روسیا ئاشکرا کردووە.
ناوبراو لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە دانوستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی روسیا داوایانکردووە ئەو سزایانە هەڵبگیرێن کە لەلایەن مۆسکۆوە خراونەتە سەر بزووتنەوەی تاڵیبان.
رۆژانی هەشت و نۆی ئەم مانگە وەفدەکەی بزووتنەوەی تاڵیبان، لە رووسیا چاویان بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کەوت و چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
ئەمەش دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دێت و هاوکاتە لەگەڵ بەرەوپێشوونی بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەستبەسەرداگرتنی ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەیان.
ب.م