ئابووری
قوباد تاڵەبانی: چیتر کەس بۆی نییە بازاڕ قۆرخ بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند، لەمەولا بازاڕ ئازادتر دەبێت و كێبەڕكێی تەندروست بۆ جموجوڵی بازرگانی دەستەبەر دەكەین.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تەمووزی 2021 لەگەڵ بەشێک لە بازرگانانی شاری سلێمانی کۆبووەوە و باسی لە گرنگی كەرتی تایبەت كرد و رایگەیاند "حكومەت كارئاسانی دەكات بۆ ئەوەی كەرتی تایبەت بەھێزتربێت و ھاوكاربێت لەگەڵ كەرتی گشتی لە رەخساندنی ھەلی كار و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "چیتر ھیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە دەستوەردان بکات لە كاروباری بازرگانی و بازاڕ قۆرخ بكات و ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دابینکردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانە و دەبێت خۆیان لە سیاسەت و ھەر بابەتێكی دیکە بە دوور بگرن".
لە بەشێكی دیکەی قسەكانیدا باسی لەوە کردووە، کە دەبێت فەرمانگەكانی حكومەت كارئاسانی بكەن لەپێناو راییكردنی كاروباری بازرگانان، ئەوانیش وەك حكومەت بازاڕ ئازادتر دەكەن و كێبڕكێیەكی تەندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی و بازرگانان دەستەبەر دەكەن.
ر.ر