کوردستانی

چوار جۆر خۆراکی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار جۆر خۆراکی دیکە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیادکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک رایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێت و چوار خۆراکیش بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیادکراوە.
 
شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک بە مەودا میدیای وت "سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی شەش دەکرێت و بەشەخۆراکی ئەم مانگە چوار جۆر خۆراکی دیکەی لەگەڵدا دابەش دەکرێت، بەڵام پێناچێت فریا بکەوین لە پێش جەژندا پرۆسەی دابەشکردنەکە كۆتایی پێبهێنین، ئەوەی دەمێنێتەوە دەکەوێتە دوای جەژن".
 
ئەوەشی وت "لەم مانگەدا جگە لە شەکر، زەیت و برنج، چوار خۆراکی دیکەش دابەشدەکرێن کە بریتین لە نۆک، نیسک، فاسۆلیا و  دۆشاوی تەماتە کە یەکەمجارە دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنی دابەشبکرێت".
 
بڕی بەشەخۆراکی مانگانەی هەر تاکێک:
 
ئارد: 9 کیلۆگرام
برنج: 2 کیلۆگرام
شەکر: 1 کیلۆگرام
دۆشاوی تەماتە: 400 گم
پاقلەمەنی: نیو کیلۆگرام
زەیت: یەک لیتر

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan