کوردستانی
هۆشداری بە شۆفێرانی ئەم پارێزگایەی هەرێمی كوردستان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە داوا لە شۆفێران دەکات کاتی بەنزین وەرگرتن بخەنە شەوانەوە.
بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە "بەهۆی ئەو شەپۆلەی گەرمایەی کە شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرزببێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکانیانبن، هەروەها پێویستە ئاگاداری کوالێتی ئەو بەنزینەبن کە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن و بەهۆی گەرمی کەشەکەوە کاتی بەنزین تێکردن بخەنە شەوانەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم شەپۆلە گەرمایە کاریگەریی لەسەر تەندروستی هاوڵاتییان هەیە بەتایبەت منداڵ و کەسانی بە تەمەن، پێویستە خۆیان لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بپارێزن"، ئەوەشی باسكردووە "گونجاو نییە هاوڵاتییان بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی زێ و رووبارەکان بکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای هاتنی وەرزی هاوینەوە شەپۆلێکی بەهێزی گەرما رووی لە هەرێمی كوردستان کردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بەردەوام هۆشداری دەدەن لە خۆنەخستنە بەر تیشکی خۆر بەتایبەتی لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆوە تا کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ.
ر.ر

بیروڕا