کوردستانی

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ دیزاینکردنی هێڵی شەمەندەفەری كوردستان گەیشتە ئەڵمانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ دیزاینکردنی هێڵی شەمەندەفەری كوردستان گەیشتە ئەڵمانیا
مەودا میدیا-

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند وەزیرەكەی بۆ دیزاینکردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان سەردانی ئەڵمانیا دەكات و لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بەو بوارە کۆدەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "کاژێر 2:00ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەکاتی بەرلین، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای  (deutsche bahn)ی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە دیزاینکردنی پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کودستان".
 
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "سەردانی شاندەکە بە سەرۆکایەتی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان".
 
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەکاتی خوێندنەوەی کارنامەی وەزارەتەکەیدا لە کابینەی نۆیەم رایگەیاندبوو، کار بۆ ئەوە دەکەن هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان دروستبکەن.

ر.ر

Qaiwan
Qaiwan