کوردستانی
چاودێری زیاتری بازاڕەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جەژنی قوربان تەنها چەند رۆژێکی ماوە و هاوڵاتییان روودەکەنە بازاڕەکان بۆ کڕینی پێداویستییەکانی جەژن و قایمقامی هەولێریش رایدەگەیەنێت لەم کاتانەدا زیاتر چاودێری بازاڕەکان دەکرێت بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شمەک.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەکانی قایمقامییەتی هەولێر رۆژانە بەردەوامن لە کارەکانی خۆیان و چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن بە مەبەستی رێگریکردن لە سەرپێچی و زیادکردنی نرخ".
لەبارەی ئامادەکاریی بۆ جەژن قایمقامی هەولێر وتی "لەکاتی نزیکبوونەوەی بۆنەکاندا چاودێریکردنەکانی بازاڕ زیاتر چڕ دەکەینەوە، بۆ ئەوەی خاوەنکارەکان نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد نەکەن".
باسی لەوەشکرد "لێپێچینەوەکان توندر دەکرێنەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی سەرپێچی دەکەن، تا ئەم کاتەش بۆ ئەم جەژنی قوربانە هیچ سەرپێچییەکی گرانبوونی نرخ تۆمار نەکراوە".
س.س

بیروڕا