کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی پارێزگای هەڵەبجە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژەوەندیی پارێزگای هەڵەبجە دەدرێت
مەودا میدیا-

قایمقامی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە حکومەتی عیراقی بڕیاری تەرخانکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی بۆ هەڵەبجە دەرکرد، ئاماژەی بەوەشکردووە پرۆژه‌كانی بودجه‌مان گه‌یاندووەته‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیدار ده‌كات له‌ به‌غدا.

نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە رایگەیاند "بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌شی گرتووه‌ته‌وه و‌ بڕی پێنج ملیار و 160 ملیۆن دیناره‌ به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگاكه‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخان كراوه".

ئاماژەی بەوەشکرد "بودجه‌كه‌ به‌پێی ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگا و ناحیەکانی ته‌رخان كراوه‌، پرۆژەی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و خورماڵ و بیاره‌ و سیروان و به‌مۆی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "پرۆژه‌كانی بودجه‌مان گه‌یاندووەته‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نی پێوه‌ندیداری ده‌كات له‌ به‌غدا و حكومه‌تی عیراق وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ پاره‌ی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021 بودجه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخانكردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan